English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیمبلی پێچەوانەی بەرشەلۆنە ھەنگاو دەنێت 
2020-10-05 [01:56 AM]

ZNA- ھەولێر 


عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خۆی یەکلایی کردەوە وبڕیاریداوە لە یانەی کەتەلۆنی بەردەوام بێت. 

یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی دەکرد لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ، دیمبلی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی دیکە مۆربکات ، بەڵام دیمبلی دەیەوێت ئەم وەرزەش بمێنێتەوە . 

لەچەند رۆژی رابردوو گفتوگۆ ھەبوو لەنێوان یانەی مانشستەر یونایتد و بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی دیمبلی ، بەڵام گفتوگۆکان سەرکەوتوو نەبوون لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە. 

دیمبلی بەبریکاری کارەکانی راگەیاندووە دەیەوێـت ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام بێت  و پێگەیەک لە پێکھاتەی سەرەکی بۆ خۆی مسۆگەر بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad