English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شیمال عادل: یەکگرتوو دەستبەردارى پۆستی سکرتێری ئەنجوومەنی پاێزگای دهۆک بوو
2020-10-05 [03:03 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، یەکگرتووی ئیسلامیى کوردستان دەستبەردارى پۆستی سکرتێرى ئەنجوومەنى پارێزگاى دهۆک بوو، فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتى کوردستانیش رزگار سدقى، ئەندامى ئەنجوومەنەکەی لەو پۆستەدا دانا.

 
شیمال عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای تەواو بوونی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و بوون بە ئۆپۆزسیۆن، ئەمرۆ سێشەممە ٥ی١٠ی٢٠٢٠ سکرتێری ئەنجوومەنی پاێزگای دهۆک، عەبدولسەمەد تێلی، لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی دەستی لەکارکێشایەوە، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا رزگار سدقی بۆ شوێنی ئەو وەکو سکرتێری ئەنجوومەن دەستنیشانکرد. 


ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە رێککەوتنەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی دا ٢٥ پۆستی ئیداری درابوون بە یەکگرتوو لە پارێزگای دھۆک، دوای تەواو بوونی رێککەوتنەکە و بوون ھەلبژاردنی ئۆپۆزسیۆن لە لایەن یەکگرتووی ئیسلامی، ئەو پۆستانە لێیان وەردەگیرێتەوە، بۆ ھەر ٢٥ پۆستەکەش پارتی دیموکراتی کوردستان  کەسی شاویان دیاریکردووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دادەنرێن.

 
ھەروەھا شیمال عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە ھەفتەی داھاتوودا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدرێت و دەنگ لەسەر بەربژێرکردنی رزگار سدقی دەدەین، ھەروەھا لە دوای ھەلبژاردنی دەست بەکاردەبێت.

 

لە ساڵی  ٢٠١٦ پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتنێکی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ بەشدارییکردن لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک کرد و تێیدا ٢٥ پۆستی ئیداری لە سنووری پارێزگای دهۆک وەرگرتبوون. 
 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژی ٢٣ی٩ی٢٠٢٠ پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئاگادارکردەوە کە دەستبەرداری سەرجەم پۆستەکانی خۆیان لە دهۆک بن و رادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەنەوە، ئەمڕۆش یەکگرتوو دەستبەرداری یەکەم پۆستی بوو.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad