English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی دکتۆر (مەحمود فتاح ئەحمەد)
2020-10-05 [09:48 AM]

​ZNA- هەولێر


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر "مەحمود فەتاح ئەحمەد" پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی:

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەر و سەرۆكی پارتی رزگاری كورد لە لوبنان(مەحمود فەتاح ئەحمەد)مان پێگەیشت،  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و هەڤاڵان لە پارتی رزگاری دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.

 خوالێخۆشبوو(مەحمود فەتاح) كەسایەتیەكی ناسراو و نیشتیمانپەروەر بوو لەو پێناوەشەدا دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت دۆزی رەوای گەلی كورد بەردەوام بوو، لەدەستدانی زیانێكی گەورەبوو.

 هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەکەی و لە خە م و خەفەتیان كەم بكاتەوە.

 دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین ھەموولایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

٥ـی١٠ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad