English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
2020-10-06 [08:00 AM]

ZNA-هەولێر


پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، دانیشتنی ژمارە ٩ی ئاسایی خولی پایزە بەڕێوەدەچێت و تیایدا خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژەیاسا بکات.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بە پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٩)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢٠/١٠/٧."

هاوکات، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (٧٩، ٨٠، ٨٢) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad