English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستگیركراوانی كەمپی ئەلهۆل ئازاد دەكرێن
2020-10-06 [09:22 AM]

​ZNA – هەولێر


ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، بەنیازە ژمارەیەکی بەرچاوی نیشتەجێکراوانی کەمپی ئەلهۆل ئازاد بكات، لە نێویاندا ژن و منداڵی داعشە سوورییەکان، روونیشیان كردەوە،  تەنیا ژن و منداڵی داعشە بیانییەکان لەنێو کەمپەکەدا دەهێڵنەوە.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات بە رووداوی راگەیاند: "بڕیارێک دەردەکەین بۆ دەرکردنی هەموو سوورییەکان لەو کەمپە، ئەوانەشی لە کەمپەکە دەمێننەوە ئەوە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نییە".

ئەحمەد پێیوایە کەمپی هۆل بووە بە "بارێکی زۆر گران" لەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ناچارن پارەیەکی زۆر لە کەمپەکەدا خەرجبکەن، جگە لەوەی چەندین کێشەی دیکە دروست دەکەن، رووداوی کوشتن و دەستدرێژی تێدا دەکرێت.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات گوتیشی: داوایان لە ئەنجوومەنی یاسادانان کردووە بڕیاری لێبووردنی گشتیی دەربکات، بەگوێرەی سزاکان، یاخود تاوانەکان، دواتر بڕیارێک لە ئەنجوومەنی گشتییەوە دەردەچێت بە لێبووردنی گشتیی.  

هەسەدە، وادەی ئازادکردنی ئەو ماڵباتانەی ئاشکرا نەکردووە و ئەوەش ئاشکراکراوە کە ژن و منداڵی ئەو داعشانەی لای هەسەدە دەستگیرکراون، ئازادکردنەکە نایانگرێتەوە.

کەمپی ئەلهۆل کە هێزەکانی هەسەدە پارێزگاری لێدەکات، دەکەوێتە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک شاری حەسەکە. بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کەمپەکەدا 64 هەزار کەس دەژین، لە نێویاندا 24 هەزار و 300 کەس کە خەڵکی سووریان و ئاوارەبوون، یان لە شەڕەکانی دژی داعشدا دەستگیرکراون.

عێراقییەکان، زۆرینەی نیشتەجێکراوانی کەمپەکە پێکدەهێنن، ئەمە جیا لە هەزاران ماڵباتی چەکدارانی داعش کە لە 50 دەوڵەتی جیاوازەوە هاتوون.

هەسەدە رێگە بەعێراقییەکان دەدات کەمپەکە بەجێبهێڵن، بەڵام زۆرینەیان لە ترسی دەستگیرکردن و دادگاییکردن بەتۆمەتی داعش بوون، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە، نایاناوێت لە کەمپەکە بڕۆن.

ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، لە حوزیرانی رابردووەوە دەستی بە ئازادکردنی ژمارەیەک لە سوورییەکانی نێو کەمپەکە کرد و تائێستا  4345 کەس، کەمپەکەیان بەجێهێشتووە.

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad