English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جووتیار عادل : چەند بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستە بۆ دابەش کردنی مووچە 
2020-10-06 [02:01 AM]

ZNA- ھەولێر 



گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشتر دڵنیاییمان داوە کە دابینکردنی مووچە لە ئەولەویەتی حکومەتە، لەبەرئەوە بۆ دابەشکردنی مووچە دوو بۆ سێ بژارەمان لەبەردەستە و "ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا دابەشی دەکەین."

 
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێشتر دڵنیاییمان داوە و دوێنێش جەنابی سەرۆکی حکومەت دڵنیایی دا کە ئەولەویاتمان دابینکردنی مووچە، بژێوی خەڵکە و جوڵاندنی بازاڕە لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە. سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەم بەتایبەت مووچەخۆران کە پشوویان درێژبوو. ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین."
 
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، بژارەی دیکەمان ھەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام تاوەکو بەتەواوەتی دیراسەی نەکەین ناتوانین ئاماژەی پێبکەین. " بەڵام وەکو حکومەت ئەولەویەتمان ئەوەیە  مووچە دابەشبکەین و پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکەین بۆ ئەوەی بازاڕ نەوەستێت.".
 
دەشڵێت، ئێمە بەردەوام لەسەر ھێڵین بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە بنێرێت و ھەوڵدەدەین ئەو کێشانەی ھەیە بەزوویی چارەسەری بکەین.
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەگەر ھات و حکومەتی عێراق ٣٢٠ ملیارەکەی نەنارد، حکومەتی ھەرێمی کوردستان چی دەکات؟ جووتیار عادل گوتی " وەزارەتی داریی ئامادەکارییەکانی کردووە ئێمە دوو بۆ سێ بژارەمان ھەیە  و لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانن و لە ئایندەدا باسی بژارەکان دەکەین." 

 


سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 1360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad