English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌... ژماره‌یه‌ك بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران كه‌ ماده‌كانیان له‌ نێو مه‌نجه‌ڵ شاردبووه‌وه‌
2020-10-06 [04:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك بارزرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی له‌ ئاكرێ و هه‌ولێر راگه‌یاند و ده‌ستیش به‌سه‌ر زیاتر له‌ 10 كیلۆگرام مادده‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ردا گیرا.

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌‌، له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا توانییان ده‌ست به‌سه‌ر 10.5 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن و 3 كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و ماددانه‌ ده‌ستگیركران، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

 

له‌ رێكه‌وتی 4/10/2020 دوو تۆمه‌تبار به‌ ناوه‌كانی (ف،ا،م) و (ش،ع،س) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی نه‌هیشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی ئاكرێ له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 7.5 كیلۆگرام مادده‌ی شلی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵدا گیرا.

له‌ رێكه‌وتی 4/10/2020 تۆمه‌تبارێك به‌ ناوی (ا،ھ،ش) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستالدا گیرا.

له‌ رێكه‌وتی 5/10/2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 2 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاكدا گرت، كه‌ بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده‌ كرابوو.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 14 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان:





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad