English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوريا... ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌
2020-10-06 [05:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ئەلباب ‌لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ی دیكه‌یش برینداربوون.

تیمه‌کانی ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی شوێنی تەقینەوەكه‌ كران و برینداره‌كانیان گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌كان، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ بدۆزنه‌وه‌ و رزگار بكه‌ن كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ داڕووخاوه‌كان.

له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانێكی زۆر به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشت، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییانی تەقینەوە‌كه‌ زیاتر ببێت.

پێشتریش دوو رۆژ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئاكامی پەلامارێكدا لە ئەلباب كه‌ كرایه‌ سه‌ر خاڵێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌یش برینداربوون.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن.

 





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad