English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدییەکان
2020-10-06 [07:20 AM]

ZNA- ھەولێر


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدیی کوردستان و ھەموو جیھان دەکەم. 

 ھەر لەو بۆنەیەدا پابەندبوونمان بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان دووپات دەکەینەوە و جارێکی تر پشتیوانیی خۆشم بۆ داواکاریی و مافی ڕەوای خوشک و برا ئێزیدییەکان ڕادەگەیێنم. 

ھیواداریشم کە خوشک و برا ئێزیدییەکانمان ھەموو جەژن و خۆشییەکانیان لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بکەن و کۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەھۆی زوڵمی تیرۆریستان بینیویانە.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی
٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad