ZNA- هەولێر
عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، جارێکی دیکە لەنێو پەرلەمان کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن
فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری کوتلەی سادقوونی سەر بە عەسائیب ئەهلولحەق دەڵێت هەندێک لایەن نایانەوێت هێزەکانی حەشدی شەعبی بمێنن و لە ئەرکەکانیان بەردەوامبن، بەڵام ئێمە رووبەڕووی ئەو لایەنانە دەبینەوە و دژی ئەمجۆرە بۆچوونانەین.
بە گوتەی فەتەلاوی، ئەمریکییەکان لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە کار بۆ ناوزڕاندنی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی دەکەن و دەڵێت بەمزووانە پرسی دواکەوتنی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبەنەوە نێو پەرلەمان.
ئەم لێدوانەی فەتەلاوی لەکاتێکدایە کە بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی پلەباڵای عێراقی دوای هەڕەشەکانی دەرچوونی ئەمریکا داوا لەم وڵاتە دەکەن هێزەکانی لە عێراق نەباتە دەرەوە و دەڵێن دوای رۆیشتنی ئەم هێزانە عێراق تووشی کارەسات دەبێت.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |