ZNA- هەولێر
سامر زيبان ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆی کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵدەدرێت وزیری دارایی بکەوێتە ژێر لێپرسینەوە.
زيبان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن، لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بە هۆی دابیننەکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە بەر لێپرسینەوە.
ئەم پەرلەمانتارە دەڵێت، عەلاوی لە توانای دا نییە بە شێوەیەکی دروست بە گوێرەی سیستەم و بنەمای دارایی و ئابووری وەزارەتەکە بەڕێوە ببات و دۆخی دارایی وڵات بپارێزیت.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |