English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزدییەكان
2020-10-07 [07:50 AM]

ZNA- هەولێر


به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی جەمایێ ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی میرى ئێزدییان و ئه‌نجوومه‌نى ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان و خوشك و برایانی ئێزدى كرد، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدیی،پیرۆزبایی لەمیری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئاینی ئێزیدی، و سەرجەم خوشك و برایانی ئێزدیی كوردستان، و هەموو جیهان دەكەین. ئێزیدییەکان بەشێکی هەرە کاریگەری کۆمەڵگه‌ی کوردستانن، و پێکەوەژیانی گشت پێکهاتەکان لەكوردستان، نمونەیەکی هەرەگەشاوەی ناوچەکەیە، ئێزدییەکانیش پێکهێنەرێکی هەرە دیاری ئەو پێکەوەژیانەن، و ئەرکمانە بیپارێزین.
جێی داخە، ئێزدییەکان هەمیشە بەدوو هۆکار چەوسێندراونەتەوە، بەهۆی نەتەوەیی و ئایینی، و قوربانی زۆریان بەهۆی ئەو جیاوازییانەوە داوە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق هەماهەنگ بن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددی و مەعنەوییەکانییان، و گێڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و موڵکیان لە شنگال و دەوروبەریی، لەڕێگەی جێبەجێکردنی دەقەکانی دەستووری عێراق، و دوورخستنەوەی هەر ڕەگەزێکی نائارامیی و ناسەقامگیریی لە زێدی ئێزدییەکان.


سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad