ZNA - هەولێر
کۆمپانیای نێتفلێکس کاری بەرهەمهێنانی بۆ زنجیرەیەکی ترسناکی میسری بەناوی"Paranormal" کردووە.
زنجیرەکە لە جۆری بەرهەمە درامایی، ترسناک و نهێنییەکانە و رووداوەکانی بۆ ساڵی 1960 روودەدەن و چیرۆکەکەی لە یەکێک لە رۆمانەکانی ئەحمەد خالید وەرگیراوە و باس لە پزیشکێک دەکات کە لە خانوویەکی ترسناکدا دەژی.
لەم بەرهەمەدا ئەحمەد ئەمین، ئەحمەد داش و سەما ئیبراهیم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم بەرهەمە لە 5 تشرینی دووەم 2021 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە و ژێرنووسی ئینگلزی بۆ کراوە.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |