ZNA - هەولێر
دیزاینەری ئەمریکی ریک ئۆینز نوێترین دیزاینەکانی لە دوورگەی ڤینتاین لە ئیتاڵیا بڵاوکردەوە.
لەو نمایشەدا ئۆینز نوێترین دیزاینەکانی بۆ هەردوو وەرزی بەهار و هاوینی 2021 خستە روو و لە دیزاینەکانیدا زیاتر رەنگی رەش و سپی بەکارهێنابوو.
ریک ئۆینز سالا 1961 لە ئەمریکا لە دایکبووە و یەکێک لە دیزاینەرە ناسراوەکانی ئەمریکایە و لە 1994 براندی تایبەت بە خۆی لە بواری جلوبەرگدا راگەیاند.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆی کۆرۆنا، زۆربی دیزاینەرە جیهانییەکان بڵاوکردنەوە بەرهەمەکانیان دواخست.
ئەم هەواڵە 1441جار خوێندراوەتەوە |