ZNA - هەولێر
دیزاینەری جلوبەرگی ژاپۆنی کینزۆ تاکادا ، رۆژی یەکشەممە لە تەمەنی 81 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
خێزانی ئەو دیزاینەرە رایگەیاند، تاکادا لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پاریس لە فەرەنسا گیانی لەدەستدا.
کینزۆ تاکادا ساڵی 1939 لە ژاپۆن لە دایکبووە، لە 1999ـەوە لە کاری دیزاینکردن دوورکەوتووەتەوە و خاوەنی 8000 دیزاینە، بەڵام براندەکەی بەناوی کینزۆ تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |