ZNA - هەولێر
تۆماس جێفەرسۆن بێرد، ئەکتەری ئەمریکی، رۆژی شەممە لە شاری ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا کوژرا.
ئەنتۆنیۆ گرانت گوتەبێژی پۆلیسی ئەتلەنتا رایگەیاند، ئەو کاتەی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە بێرد گیانی لەدەستدابوو و چەند گولـلەیەک بەر پشتی کەوتبوون و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئێستا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەبارەی کوشتنی بێردی تەمەن 70 ساڵ دەکات کە وەک ئەکتەرێکی شانۆیی و سینەمایی ناسراوە و لە چەند بەرهەمێکدا بەشداربووە.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |