ZNA - هەولێر
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەلەک رۆژهات، نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "دل کەڤرێ" بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە لە تێکست و ئاوازی مەلەک رۆژهات خۆیەتی و سینان بۆزبا کاری میوزیکی بۆ کردووە و جانەر دەمیرئوگلۆ کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە.
مەلەک رۆژهات ساڵی 1988 لە ناوچەی ئەلباک لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، ساڵی 2002 یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی "عەشقا دلا" بڵاوکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |