English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا سیستەمی ئێس 400 تاقی دەكاتەوە و ناتۆش نیگەرانە
2020-10-07 [08:18 AM]

ZNA – هەولێر


تورکیا بەنیازە هەفتەی داهاتوو سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی رووسی تاقیبكاتەوە و  ناتۆش نیگەرانە لەسەر تاقیكردنەوەی سیستەمی ئێس 400 روسی لەلایەن توركیا، چونكە پێی وایە توانا سەربازییەكانی ناتۆ ئاشكرا دەبن.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد، تورکیا هەموو ئامادەکارییەکانی کردووە تاوەکو سیستەمە رووسییەکە لە نزیک شاری سینۆپ لە کەنار دەریای رەش تاقیبکاتەوە، ناتۆش دەڵێت، تاقیکردنەوەی ئەو سیستەمە لەسەر چەکی تورکی و ناتۆ وا دەکات رووسیا لەو رێگەیەوە زانیاریی تەواوی لەسەر توانا سەربازییەکانی ناتۆ دەستبکەوێت.

هەرچەندە وەزارەتی بەرگریی تورکیا هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو پرسە نەداوە، بەڵام بلومبێرگ دەڵێت ئامادەکاری کراوە و ژمارەیەک سەربازی تورکی و هێزی ئاسمانی لەو تاقیکردنەوە  قورسەدا بەشداری دەکەن و ئەوەش نیگەرانیی ناتۆی لێکەوتووەتەوە.

بلومبێرگ ئاماژە بەوەش دەکات کە لە سەردانی رۆژی دووشەممە 2020/10/05ـدا یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ داوای لە تورکیا کردووە شوێنگرەوەیەک بۆ ئێس 400ی رووسی بدۆزێتەوە، چونکە ئەو سیستەمە توانا سەربازییەکانی ناتۆ بۆ رووسیا ئاشکرا دەکات.

یەکێک لە ترسە گەورەکانی ناتۆش ئەوەیە کە سیستەمە رووسیەکە لەسەر فڕۆکەی پێشکەوتووی ئێف 35 تاقیبکرێتەوە کە بە پێشکەوتووترین فڕۆکەی ئەمریکی دادەنرێت.

پێشووتریش ناتۆ لەبارەی کڕینی ئێس 400ی رووسییەوە چەند جارێک هۆشداریی بە تورکیا داوە و باسی لەوش کردووە کە لەوانەیە تورکیا رووبەڕوووی سزا ببێتەوە ئەگەر سوور بێت لەسەر کڕینی ئەو سیستەمە رووسییە.

ئەو هەنگاوەی تورکیاش ئەمریکای تووڕە کردووە و ئیدارەی کۆشکی سپی چەند جارێک لەو بارەیەوە هۆشداریی بە تورکیا داوە و تەنانەت پێشنیازی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی بۆ تورکیا کرد، بەڵام ئەنقەرە ئەو پێشنیازەی رەتکردەوە.

 





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad