English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوێت ساڵانە 5 دەفتەر دۆلار دەداتە هەر هاولاتیەكی خۆی
2020-10-07 [08:42 AM]

ZNA – هەولێر


حكومەتی كوەیت پڕۆژە یاسایەكی بەدەستەوەیە بۆ خۆڕزگاركردن لەدۆزینەوەی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان، ئەویش ساڵانە بڕی 50 هەزار دۆلار دەداتە هەر هاوڵاتیەكی خۆی كە لەتەمەنی كاركردنی بێت.

 

میدیاکانی کوەیت بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە پڕۆژەیاسایەکی بەدەستەوەیە کە تێیدا، پێشنیازکراوە ساڵانە بڕی ٥٠ هەزار دۆلار بە هەر هاوڵاتیەک بدرێت کە لە تەمەنی کارکردندا بێت و لە بەرامبەردا حکومەت سەرجەم هاوکاریی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی بۆ هاوڵاتیان بووەستێنێت کە یەکێکیان بریتییە لە دۆزینەوەی هەلی کار.

ماڵپەڕی کوەیت ئێمپاکت کە تایبەتە بە سیاسەتی گشتی وڵاتەکە هەواڵێکی بەناونیشانی "بیرۆکەی نوێ بۆ کوەیت" بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، عەلی سەلیم، راوێژکاری بواری وەبەرهێنان دەڵێت، ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی کوەیت راستەوخۆ دەبێتە هۆی رزگاربوونی حکومەت لە ئەرکی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ هەموو کەسێک و هاوکات، دەبێتە هۆی هەبوونی ئابورییەکی جێگیر و باشتر.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناهاوسەنگییەک لە ئابوری کوەیتدا هەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کەموکورتی لە دارایی گشتیدا دروستکردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خەزێنەی گشتی، حکومەت دەیەوێت بەم هەنگاوە ئەو ناهاوسەنگییە نەهێڵێت.

بەشێک لە دەسەڵاتدارانی کوەیت پێیانوایە، کێشەی سەرەکی ئێستای ئابوری وڵاتەکە بریتییە لە هەڵئاوسانی کەرتی گشتی بەهۆی بەرپرسیارێتی دەستووریی حکومەت لە دابینکردنی کار بۆ هەموو هاوڵاتیان و هەربۆیە، بەدوای چارەسەری گونجاودا دەگەڕێن.

 





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad