ZNA- هەولێر بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی ئیاتا، كۆمپانیا فرۆكەوانییەكانی جیھان رۆژانە ٤١٨ ملیۆن دۆلار زیانیان بەردەكەوێت.
رێكخراوی ئیاتا لەراپۆرتەكەیدا پێشبینی کردووە زیانەكانی كەرتی فرۆكەوانی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بگاتە ٧٧ ملیار دۆلار و داوا لە حكوومەتەكان دەكات ، پاڵپشتی كەرتی فرۆكەوانی وڵاتەكانیان بكەن،
لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا گوتراوە، ژمارەیەك وڵات بە بڕی ١٦٠ ملیار دۆلار بەشێوەی نەختینە و قەرزو لێخۆشبوونی گومرگی ، پاڵپشتی كەرتی فرۆكەوانیان كردووە.
رێكخراوەكە پێی ویایە بەم زووانە گەشتە ئاسمانییەكان لە جیھاندا ئاسایی نابنەوە و بە بووژانەوەی ئەم کەرتە گەشبین نیە.
پێشترێ یەکێتیی فرۆکەوانیی نێودەوڵەتی گوتبووی نزیکە ٥ملیۆن کارمەندی ئەم کۆمپانیایانە مترسیان لەسەرە کارەکانیان لە دەست بدەن.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |