English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پێناو چاکبوونەوەی ئابووریی عێراق نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشنیارى کۆمەڵێک سیاسەت دەخاتە ڕوو
2020-10-07 [12:10 PM]

ZNA - هه‌ولێر



نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، فراوانکردنی ڕووماڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵانی دۆخناسك و زیادکردنی داهات بۆ کۆمەککردنی بەرنامە سەرەكییەکانی حکومەت و دانانی سەرچاوە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت، هەندێكن لەو پێشنیارانەی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە راپۆرتێکی نوێدا لەسەر چاکبونەووەی ئابووری عێراق لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشکەش کراون.

کاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا  بەسەر ئابووریی عێراقەوە، کە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، هەریەکە لە کاریگەریە گەورەکەی پەتاکە لەسەر ئابووری و پێشنیاری ژمارەیەك سیاسەت کە بەدەنگی ئاستەنگیەکانەوە دەچێت و لە هەمان کاتدا دڵنیایی دەدات لە بەردەوامبوونی بەرەوپێشچوون بۆ هێنانەدێی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام شى دەکاتەوە.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد دەڵێت: "ئابووری گشتی عێراق و هەڵومەرجە داراییەکان بە شێوەیەکی فراوان ئەرێنی بوون لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەڵام دوو زەبری گەورە بووە هۆی تێكچوونی بەرەوپێشچوونەکە، کە بریتین لە قەیرانی نەوت و پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا"

گوتیشی "ئەمە کاریگەریەکی گەورەی کردۆتە سەر کۆمەڵگەکان بەتایبەتی لەڕووی داهات و خستنە سەر کار و هەژاریەوە، هەروەها ئەگەرێکی زۆر هەیە ببێتە هۆی هەڵکشانى نایەکسانی بەشێوەیەکى بەرچاو. بۆ نمونە لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی عێراق لە مەترسیەکی گەورەتردان بکەونە هەژاریەوە وەك لەوانەی لە کەرتی گشتیدا کار دەکەن، بە تایبەتی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی نافەرمی کە داهاتیان کەمە و ئەو خێزانانەی كە ئافرەت تێیایدا سەرۆك خێزانە."

بەپێی پەڕاوى سیاسەتەکە، تێكڕای داهاتی ناوخۆ پێشبینی دەکرێت بە ڕێژەی سەدا 10 کەم ببێتەوە لە 2020 دا و پێشبینی کراوە کورتهێنانى دارایی بگاتە ئاستێکی نوێ بە ڕێژەی سەدا 30 ی تێكڕای داهاتی ناوخۆیی لە 2020 دا.

ڕێچکەی پێشنیارکراوی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ حکومەتی عێراق و بەرژەوەندیدارە سەرەکیەکانی تر لە پلاندانانی چاکبوونەوەی ئابووری عێراقدا دوو لایەنەیە و ئەم خاڵانە دەگرێتەخۆ:

پێویستیی دەستنیشانکردنی خێرای بژاردە داراییەکانی تر، خۆلادان لە دەستکاریکردنی ئابورى پلان بۆ دانەنراو، باشترکردنی جۆرایەتی و بەئامانج گرتنی خەرجیە گشتیەکان.

پشتیوانیکردن لە ئابووری کەرتی تایبەتی نا نەوتی بۆ گەشەکردن و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوت و بەردەوامبوون لە دابینکردنی هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە دۆخناسك و کەم داهاتەکان لەڕێی فراوانکردنی پلانەکانی هاریکاری کۆمەڵایەتییەوە.

خاتوو زێنە گوتیشی "بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەکانی ئامادەن بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانەدا بۆ سەقامگیرکردنی ئابووری و دڵنیاییدان لەوەی کۆمەڵە دۆخناسکەکان پارێزراون".

پەڕاوى سیاسەتەکە تایبەتە بە کاریگەری قەیرانی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ناسکێتی دۆخی عێراق ، لە ئابی 2020 دا بڵاوکراوەتەوە. لەم لینكەدا بیخوێنەوە.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad