ZNA - هه‌ولێر لە سەرانسەری جیھاندا، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ٣٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٦ ملیۆن و ٥٢ هەزار و ٥٧٣ كه‌س.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی حەوت ملیۆن و ٧٢٣ هه‌زار و ٧٢١ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یەکەم کە زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی په‌تای کۆرۆنایان تێدایە:
''هيندستان شەش ملیۆن و ٧٥٧ هەزار و ١٣١ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ٩٥٣ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ٢٣٧ هەزار و ٥٠٤ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٨٦٩ هەزار و ٨٠٨ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٨٦٥ هەزار و ٦٣١ حاڵه‌ت، پێرو ٨٣٢ هەزار و ٩٢٩ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٨٢٤ هەزار ٤٦٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٩٤ هەزار و ٦٠٨ حاڵه‌ت و کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٨٣ هەزار و ٢٤٢ حاڵه‌ت''.
هەروەها لە تورکیا ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣٢٧ هەزار و ٥٥٧ حاڵه‌ت.
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، یەک ملیۆن و ٥٤ هه‌زار و ٧١٠ كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٧ مليۆن و ١٥٥ هەزار و ٦٨٣ تووشبووى په‌تاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستادا، حەوت مليۆن و ٨٤٢ هەزار و ١٨٠ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە |