English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی درووست ده‌كرێت
2020-10-07 [04:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ شاری سلێمانی دروست بکرێت.

 

وه‌زیری ته‌ندرووستی له‌ وتارێكدا، كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون و ڤایرۆسی کۆۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیەک نازانێت".

 

وه‌زیری ته‌ندرووستی روونیكردووه‌ته‌وه‌، "هەموو دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقه‌وه‌ بۆ هەرێمی كوردستان دابینبکرێت راستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عێراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و راستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان رەوانه‌ دەکرێت".

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكردووه‌، وەزارەتی دارایی بوودجە و خەرجییەکانی فریاگوزاری کۆرۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و رێژە جێگیرەکانی دارایی دابەشکردووە کە بەم شێوەیەیە: سلێمانی 43%، هەولێر 34%، دهۆک 23%".

 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ته‌ندرووستی رایگه‌یاندووه‌، "لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاووڵاتیان و دژایەتیکردنی رێکار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی رێژەی مردنە بەم نەخۆشیە".

 

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "دواکەوتنی چوون بۆ نەخۆشخانە تا رادەی خراپبوونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات".

 

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومانلێکراو دادەنرێت".





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad