ZNA - هه‌ولێر
ئه‌نجامی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی توركیا له دانیشتنی دوێنێ چوارشه‌ممه ده‌ركه‌وت ماوه‌ی یه‌كساڵ درا به سوپای توركیا ئه‌ركه‌كانی خۆی له عێراق و سوریا ئه‌نجام بدات.
به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا رێگه به سوپا درا تاكو تشرینی یه‌كه‌می 2021 له عێراق و سوریا ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م جاره په‌رله‌مانی توركیا ماوه‌ی چالاكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سوریا و عێراق درێژ ده‌كاته‌وه.
لە كۆبوونەوەكەى ئەنجوومەنى گشتيدا، پەرلەمانتارى ئيى پارتيى سەر بە بازنەى بورسا ئەحمەد كاميل ئەرۆزان كە بە ناوى فراكسيۆنى پارتەكەيەوە قسەى كرد رايگەياند كە پارتەكەى بە "بەڵێ" دەنگ بە داواكارييەكە دەدا.
لاى خۆيەوە پەرلەمانتارى مەهەپە لە بازنەى ئەرزرووم كاميل ئايدن، كە بەناو فراكسيۆنى پارتەكەيەوە گوتارى پێشكەشكرد جەختى لەوە كردەوە كە داواكارييەكە لە پێويستييەكانى بەرگريى تاكى، ناوچەيى و نيشتيمانى و ئاسايشەوە سەريهەڵداوە.
لە بەرەى هەدەپەوە پەرلەمانتارى بازنەى دياربەكر هشيار ئۆزسۆى، بە ناوى پارتەكەيەوە قسەى كرد و رايگەياند هەرچۆن پێشتر رامانگەياندبوو ئەمڕۆش بە "نەخێر" دەنگ دەدەين.
ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە |