English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: سەرۆکی حکومەت زۆر راستگۆیانە و بەشەفافیەتەوە لەبەردەم پەرلەمان و رای گشتی دا قسەی کرد
2020-10-08 [03:44 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە چەند پەرلەمانتارێک کەوایان وێناکردبوو کە پەرلەمان ناتوانێت حکومەت بێنێتە پەرلەمان یانیش حکومەت ناوێرێت بێتە بەردەمی پەرلەمان بۆیەش کۆبونەوەکە بەستەلەکەی نێوانیانی تواندە و سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ھەردوو دامەرزاوەکە، گرنگە ھەموو کات بەم شێوەیە مامەلە بکەن دوور لە موزایەدە و خۆدەرخستن.


وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەگەل دەست بەکاربوونی مەسرور بارزانی زۆر ھەنگاو بۆ بە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت  ھاوێشتراون بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاوڵاتییان، لەم رونگەیەوە دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوونی لەدانیشتنی ٥ی ئەم مانگەیە لە پەرلەمانی کوردستان گرنگی و بایەخی خۆی دەبێت بەوەرچەخانێکی نویێ دادەندرێت لەسیستەمی کارکردن بۆ زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی دامەزراوەی یاسای و جێبەجێکردن لەھەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و باشتر جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم، لە ھەمان کاتیشدا چەندین  سیحری بەتالکردەوە کە دەیانەویست لەم پەنایەدا خۆیان بەدەربێخن و موزایەدە بکەن، چونکە دەتونین بەیەکێ لەکۆبوونەوە(نوعیەکان )دابنێن کەبەم شێوەیە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر ھەردوو دامەزراوەکە گفتوگۆبکەن وێرای پوچەل کردنەوەی قسەبێ بنەماکانی چەند پەرلەمانتارێک کەوایان وێناکردبوو کە پەرلەمان ناتوانێت حکومەت بێنێتە پەرلەمان یانیش حکومەت ناوێرێت بێتە بەردەمی پەرلەمان بۆیەش کۆبونەوەکە بەستەلەکەی نێوانیانی تواندە و سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ھەردوو دامەرزاوەکە، گرنگە ھەموو کات بەم شێوەیە مامەلە بکەن دوور لە موزایەدە و خۆدەرخستن، ھەروەھا سەرۆکی حکومەت زۆر راستگۆیانە و بەشەفافیەتەوە لەبەردەم پەرلەمان و رای گشتی دا قسەی کرد گەر تەنھا دوو برگە لەووتارەکەی ھەلوەستەێکی خێرای لە ھەمبەردا بکرین راستیەکانمان بۆ بەدەردەکەوێت کەچۆن بەرێزیان بەشەفافیەت لەبەردەم پەرلەمان قسەی کرد.


ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردەوە کە ئەمەش لەبەر خاتری کەس و لەبەرچاوی کەسیش نیە بەلکو خودی خۆی بروای بەپرۆسەکە ھەیە و دەیەوێت لەم رێگایەوە وێژدانی خۆی و خوای خۆی لەخۆی رازی بکات بەمەش دەرکەوت سەرۆکی حکومەت سورە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی وەک بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەم کە لە دەستپێکی دەست بەکاربوونیان لەم پێناوەدا کاریان کردوە بۆیەش جارێکی تر ئەم بروایەی لای کوردستانیان دروست کردەوە کە چاکسازی ئەنجام دەدرێت و ھەمووسێکتەرەکان دەگرێتەوە، بەلام ئەمە بەشە و رۆژێک تەواو ناکرێت بەلکو پێویستی بەکاتە.


ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دلنیاکردنەوەی ھاوولاتیان بۆ باشترکردنی بارودۆخی کوردستان، چونکە چەند مانگێکە بەھۆی درێژەکێشانی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی شایستەداراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ دۆخەکەی سەخترکرد، بەلام لەگەل ئەمەشدا حکومەت دەستەوەستان نەوەستاوە بەلکو ھەولی داوە سەرچاوەکانی داھات ھەمە جۆربکات بەکەمکردنەوەی خەرجیەکان و زیادکردنی داھات و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە ئەمەش وای کرد لەم قۆناغەدا حکومەت زیاترپشت بەداھاتی مانگانەی ببەستی، بەلام لەگەل ئەمەشدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوولاتیانی دلنیاکردەوە کە حکومەت سورە لەسەر تێپەراندنی ئەم قۆناغە سەختەیە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad