English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌‌هۆزێکی عێراقی وڵامی موقتەدا سەدری دایەوە
2020-10-08 [07:24 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆک هۆزێکی عێراقی وڵامی موقتەدا سەدری دایەوە و  دەڵێت سەرۆک حزبەکان هۆکاری ئاڵۆزییەکانن نەوەک خۆپیشاندەران.

حسێن خەیون سەرۆک هۆزی عەبوودە لە پەیامێکدا کە ئاراستەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری کردووە دەڵێت، لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا بۆ داواکردنی مافەکانیان لەگەڵ گەنجان بووین، ئەوە حکومەت و حزبەکانن رووداوەکان بەهەند وەرناگرن و خەمی هۆزەکانیش پارێزگاری کردنە لە گیانی خۆپیشاندەران.حکومەت و بەرپرسانیش هیچ کاتێک گوێیان لە سەرۆک هۆزەکان نەگرتووە و لەکاتی تەنگانەشدا پەنایان بۆ دەبەن.

دوێنێ موقتەدا سەدر، داوای لە سەرۆک هۆزەکانی کرد، ئەو گەنجانەیان سزابدەن کە دەستییان لە رووداوەکەی کەربەلا هەبوو.

لە تێکهەڵچوونێکدا لە نێوان خۆپێشاندەران لە کەربەلا کێشە کەوتە نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەران و لەئاکامدا دەیان کەس بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad