ZNA- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات كە رێگە بدات لە عێراق و كۆریای باشوور دەستیان بە پارەکانیان بگات.
سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ پێنجشەنبە ٨ی تشرینی یکەم، لە تویتێكدا داوای لە ئەمریكا كرد كە واز لە دروشم بھێنێت و ئەوە بە قسە دەیلێت، بەكرداریش جێبەجێی بكات.
بە گوتەی خەتیبزادە ئەمریكا رێگە نادات تەنانەت خۆراك و دەرمانیش بە ئێران بگات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات ئەو بەربەستانە لابدات كە ناھێڵن ئێران دەستی بە پارەكانی لە عێراق و كۆریای باشوورو ژاپۆن رابگات.
ئەم هەواڵە 1789جار خوێندراوەتەوە |