English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و دوو ساڵەی كۆچی دوایی د. نورەدین زازا
2020-10-08 [09:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ یادی (32) ساڵه‌ی كۆچی دوایی دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كورد له‌ سووریا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سی و دوو ساڵ بەسەر كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی كورد د. نورەدین زازا تێدەپەڕێت. نورەدین زازا دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا و سكرتێری یەكەم حزبی كوردی بوو كە لە سووریا دەستی بە چالاكی سیاسی كرد. خوالێخۆشبوو نورەدین زازا لە بنەماڵەیەكی نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێڕی كورد بوو كە تەمەنی خۆی لە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەیدا سەرف كرد و لەو ڕێگەیەدا ماندووبوون و ئاوارەیی و زیندانیشی چێشتووە.

ئێستا لە كاتێكدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا دەكەینەوە كە ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا ڕووبەڕووی تەحەددیاتی گەورە بووەتەوە. پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك و بەردەوامبوونی لەو خەباتە سیاسییەی نورەدین زازا و هەڤاڵانی بەردی بناخەی بوون، مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بچەسپێن و كۆتایی بە ڕەنج و ئازارەكانی كورد لە سووریا بهێنرێت.

لە كۆتاییدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا بە بەرزی ڕادەگرین و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەرانی گەلی كورد و بەدیهاتنی ئامانجەكانی ڕێبازی كوردایەتی دەخوازین.

 

مسعود بارزانی

8ـی تشرینی یەكەمی 2020





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad