English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
2020-10-09 [05:43 AM]

هەولێر -ZNA


هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتيدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/10/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.  
لە پەیوەندییەکەدا،  گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا ، بەتایبەتی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە لە بەررژەوەندی هەردوولادا بێت .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتگیریی و هاوکاریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە هەموو ڕوویێکەوە . 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ، کە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتیدا. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە دەکرێ هەرێمی کوردستان ، ببێتە سەنتەرێکی گرنگ بۆ وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad