English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
2020-10-09 [08:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، سەرۆک مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی ئاسایکردنەوەی رەوشی شنگالیان تاوتوێ کرد و هەردوولا خۆشحاڵیان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنەکە دەربڕی.

 

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق:

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال تاوتوێ كرا.

 

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێككەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە كردەوە كە ڕێككەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad