English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی لە رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا لەسەر شنگال ده‌كه‌ن
2020-10-10 [08:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، ئەمەریکا پـیرۆزبایی لە حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد هەروەها شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان "یۆنامی" پـیرۆزبایی کردووە لەسەر ئەو ڕێکەوتنەی پـێی گەیشتوون.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر ئەو ڕێككەوتنەی پـێی گەیشتوون سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش لە شنگال. چاومان لە ڕێـیە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنەکە و هیوادارین ئەم ڕێکەوتنە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری هەمیشەیی بۆ خەڵکی عێراق لە باکوری عێراقدا."

هەروەها شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی)، ئەویش پـیرۆزبایی کردووە و ڕێکەوتنەکەی بە "هەنگاوی یەکەم و گرنگ" بە ئاڕاستەی دروست ناودێرکرد.

خانم جینین هێنیس – بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی هیوادەخوازێت ڕێکەوتنەکە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ شنگال و لە پـلەی یەکەم لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگالدا بێت وە یارمەتی بدات لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان و پـرۆسەی سەرلەنوێ بنیادنانەوەی شنگال خێراتربکات و خزمەتگوزاریـیەکان باشتربکات.

پێشتریش لەوبارەوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکەى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی هەرێم و بەغدا، رێکەوتنێکی باش کراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، سەربازی و ئیداریی شنگال.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا ئامانجمان ئەوەیە رەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

 





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad