English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووته‌مه‌نی هه‌ولێر: نه‌وتی سپی ده‌درێته‌ هه‌رێم و مانگی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت
2020-10-10 [09:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە حکوومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بداتە هەرێم، کە لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ملیۆن لیتر نەوت دەدات و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ھاتووەتە سەر هێڵ، بۆ ئەوەی ئەو بڕەی دەمێنێته‌وه‌، خۆی دابینی بکات.

 ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر رایگه‌یاند، حکوومەتی عێراق نووسراوێکی بۆمان ناردووە کە بە دوو قۆناغ بڕێک نەوتمان بۆ دابین دەکات، لە چەند رۆژی داھاتووشدا وەک قۆناغی یەکەم ٥٠ملیۆن لیتر رەوانە دەکرێت و دواتریش قۆناغی دووەم رەوانە دەکرێت، ئەنجومەنی وەزیرانیش ھاتووەتە سەر هێڵ و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن ئەوەی عێراق چەندە، تار بڕی پێویست دابین بکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ئەمساڵ ھەموو خەڵکی کوردستان نەوت وەربگرێت.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر گوتیشی، نەوتەکە یەکلا بووەوە، ئەوکات دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان دەکرێت و سەرەتاش لە ناوچە کوردستانییەکان دابەش دەکرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، نرخەکەی بە ھەمان ئەو نرخە دەبێت، کە حکوومەتی ھەرێم و عێراق دابینی دەکەن و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad