English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆلاین بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ کارا کرا
2020-10-10 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ شەممە 10-10-2020 ماڵپەڕی زانکۆلاین کاراکرا و قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە، زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى به‌رده‌ست ده‌بێت.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ قوتابیان بەردەست دەبێت. قوتابیان ده‌بێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له‌ خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتووەته‌وه،‌ فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه‌.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021، پلانى وەرگرتنی خوێنکاران بە هەر سێ سیستەمى خوێندنى گشتى، پارالێڵ، ئێواران، لە زانکۆ حکومییەکان بریتییە لە 54 هەزار و 537 کورسى، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووى وەرگرتن لە هەرێمى کوردستان پلانى وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە.

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ چوونه‌ ناو ماڵپه‌ڕی زانكۆلاین





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad