English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوارێز : میسی لەیەک حاڵەت بەرشەلۆنە جێناھێلێت 
2020-10-10 [01:40 AM]

ZNA – ھەولێر 


لویس سوارێز ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، من کێشەی دارایی یا وەرزشیم لە یانەی بەرشەلۆنە نەبوو ، بەڵکو بەرپرسانی یانەکە دەیانوویست لە میسیم دووربخەنەوە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی سوارێز رایگەیاند : بەشێک لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیان خۆش نەبوو پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ میسی ھەیە ، لەبەر ئەمە لە بیانوو دەگەڕان بۆ دوورخستنەوەم لە یانەی بەرشەلۆنە. 

سوارێز گووتیشی : پەیوەندی نێوان من و میسی لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا لەبەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە بوو ، بەڵام ھەندێک کەس بەم کارە دڵخۆش نەبوون . 

سوارێز راشیگەیاند : میسی زۆر شتی پێشکەش بە بەرشەلۆنە کردووە و پێویستە بەردەوام بێت و دڵخۆش بێت ، ھەروەھا میسی لە حاڵەتی گۆڕینی کارگێڕی ئێستا و دڵخۆش بوونی لەگەڵ کارگێڕی نوێ ئەوا لە یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت و ناچێتە یانەیەکی دیکە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad