English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید داوای یارمەتی لە رۆنالدۆ دەکات 
2020-10-10 [02:03 AM]

ZNA – ھەولێر 


فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید داوای یارمەتی لە رۆنالدۆی بەرازیلی کردوە کە سەرۆکی یانەی بەلەد وەلیدە، بۆ ئەنجامدانی بەشێک لە یارییەکانی یانەی شاھانە لەسەر یاریگای بەلەد وەلید . 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی دیفنسا سەنترال ، پێرێز پەیوەندی بە رۆنالدۆ کردووە و داوای لێکردووە ریال مەدرید بەشێک لە یارییەکانی لەسەر یاریگای بەلەد وەلید ئەنجامبدات . 

بەرپرسانی شاری مەدرید بە ھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە مەدریدی پایتەخت باری تەنگەتاویان راگەیاندوە و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ رێگری لە ئەنجامدانی یارییەکان دەکەن . 

بەپێی دوایین زانیاری یانەی ریال مەدرید دەتوانێت یاری داھاتووی لەبەرامبەر قادش لەسەر یاریگای خۆی ئەنجامبدات ، بەڵام بۆ یارییەکانی دیکە لەوانەیە نەتوانێت . 

لە ھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تا ئێستا رۆنالدۆ بەفەرمی وەڵامی پێرێزی نەداوەتەوە لەسەر داواکارییەکەی. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad