ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و تۆمارکردنی 769 حاڵەتی نوێی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 19 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
لە سلێمانی هەشت کەس، لە دهۆک حەوت کەس، لە هەولێر سێ کەس و لە هەڵەبجە یەک کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و 968 کەس بەرزبووەوە.
زیاد لە 55 هەزار تووشبوو لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و ژمارەی ئەو کەسانەشی لە پەتاکە چاکبوونەتەوە، 34 هەزار و 544 کەسن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
١. پشکنین: (٥٤٠٢ پشکنینی نوێ)
(١٤٦٧ هەولێر)
(٧٢٠ سلێمانی، ١٦٥ گەرمیان)
(٣٠١٦ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٧٦٩ تووشبووی نوێ)
(٢١٧ هەولێر)
(٢١٥ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٢٨٦ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤١٦ چاکبوون)
(١٣٤ هەولێر)
(٢٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)
(٢٣١ دهۆك)
(٧ هەڵەبجە)
٤. مردن: (١٩ مردن)
(٣ هەولێر)
(٨ سلێمانی)
(٧ دهۆك)
(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥١٩٩٥٨ (١٨٨٠١٧ هەولێر، ١٢٥٦٠١ سلێمانی، ٢٠١٦٤٧ دهۆك، ٤٦٩٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٥١٥٦ (٢٠١٧٢ هەولێر، ١٧٧٩٠ سلێمانی، ١٥٢٢٧ دهۆك، ١٩٦٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٤٥٤٤ (١٥٣٥٣ هەولێر، ١٠٦٧٩ سلێمانی، ٦٦٥٠ دهۆك، ١٨٦٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٨٦٤٤ (٤٢٢٢ هەولێر، ٦١٠٩ سلێمانی، ٨٢٥٧ دهۆك، ٥٦ هەڵەبجە)
مردن ١٩٦٨ (٥٩٧ هەولێر، ١٠٠٢ سلێمانی، ٣٢٠ دهۆك، ٤٩ هەڵەبجە)
ئەم هەواڵە 1045جار خوێندراوەتەوە |