English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆحانی و پووتن چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌ییان تاوتوێ كرد
2020-10-10 [05:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆککۆماری ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا سێ پرسی سەرەکییان تاوتوێ کرد کە بریتی بوون لە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و مەسەلەی ئاگربڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا و مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

ئه‌مڕۆ شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڤلادیمیێر پووتن سەرۆکی ڕووسیا دواپێشهاتی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

تەوەری سەرەکیی گفتوگۆ تەلەفونییەکەی سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ڕووسیا بریتی بوو لە مەسەلەی کۆرۆنا و مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و مەسەلەی ئاگربڕی نێوان دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمێنیا.

سەرەتا ڕۆحانی پێشوازیی لە ئاگربڕی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا کرد کە لە سەر خاکی قەرەباغ لەم ڕۆژانەدا پەرەی سەندبوو و دانوستانی ئاگربڕ لە مۆسکۆ و بە دەستپێشخەریی ولادیمیێر پووتن ئەنجام درابوو.

ڕۆحانی هیوای خواست گفتوگۆکان لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی قەرەباغ قووڵتر ببێتەوە و هەردوو لایەن قەناعەت بەوە بهێنن کە بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

لە بەشێکی دیکەی پێوەندییە تەلەفونییەکەدا باسی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و کەڵک وەرگرتن لە پێکوتی ڕووسیی کۆرۆنا کرا کە لە ژێر ناوی سپۆتنیک بڕیارە بڵاو بکرێتەوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆ تەلەفونییەکە بریتی بوو لە مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 4 کۆ یەک.

لە بەشێکی گفتوگۆکەشدا باسی پێوەندییە دوو قۆڵییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیاش کرا.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad