English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
2020-10-10 [05:58 AM]

 ZNA – ھەولێر 


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و شاعیری ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا(عەلی عەبدوڵڵا)ناسراو بە(ع.ع.شەونم)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و سەرجەم ئەدیب و رۆشنبیرانی کوردستان دەکەین. 

مامۆستا(ع.ع.شەونم) کەسایەتیەکی رۆشنبیر و ئەدیبێکی دیار و شارەزا بوو، ھەروەھا شاعیر و ئاوازدانەر و زمانزان و مێژوونووسێکی نیشتمانپەروەر بوو و، خاوەنی چەندین بەرھەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە لە بواری شیعر و رێزمان و پەندی پێشینان و، کاریگەری و جێدەستی لە بواری ئەدەبیی و رۆشنبیریی دا دیار و بەرچاوە، ئومێدەوارین ھاوسۆزیی و ھاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بنەماڵە بەڕێزەکەی و ھەموو لایەک. 

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت وگیانی کۆچکردوویش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.. 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
 ١٠ـی١٠ـی٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad