English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرنامەی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان لە پاریزگای سلێمانی
2020-10-10 [09:00 AM]

ZNA- هەولێر


 


زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک نووسیەتی: ئەمڕۆ بەرنامەی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیمان لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، ئەم بەرنامەیە بڕی ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری لەلایەن بانکی نیودەوڵەتییەوە بۆ تەرخان کراوە و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و هەر سێ پارێزگای (هەولیر، دهۆک، سلێمانی) پشکیان تێیدا هەیە.


زاگرۆس فەتاح نوویسیەتی: ئامانجی ئەم بەرنامە ئەوەیە کە ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بچووک لەو گوند و دێهاتانە ئەنجام بدرێن کە ڕێژەی هەژاریی تێیاندا زۆرە و ئاستی خزمەتگوزارییان نزمە، کە ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانجیەتی بایەخی زیاتر بە گوندەکان بدرێت و پرۆژەی خزمەتگوزاری لەو ناوچانەدا ئەنجام بدرێت.


هەروەها زاگرۆس فەتاح، ئەوەشی ئەوەشی نووسیە: ئەمڕۆ شەممە ١٠/١٠/٢٠٢٠، پاش بەڕێوەچوونی مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئەم بەرنامەیە لە پارێزگای سلێمانی، بە یاوەری بەڕێز وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (د. دارا ڕەشید)، هەروەها بە ئامادەبوونی هەریەک لە وەزیری پلاندانانی عێراق (د. خالد بتال)، پارێزگاری سلێمانی (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر) و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم (سیروان محمد)، سەردانی گوندی (شێخ المارێن)ـمان کرد کە سەر بە ناحیەی (زەلان)ـی قەزای شارباژێڕە. پاش گفتوگۆکردنی ورد لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە، لە ڕەوشی خزمەتگوزاری و کێشە و کەموکوڕییەکانی ناوچەکەمان کۆڵییەوە و، لەسەر داوای دانیشتوانەکە بڕیار درا کە پرۆژەی ڕێگاوبان لەو ناوچەیە لە سەر بودجەی ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت. دیاریکردنی ئەم پرۆژەیەی گوندی ناوبراو وەک دەستپێکی ئەم بەرنامەیە لە پارێزگای سلێمانی و دواتر پرۆژەی تر لە گوندەکانی پارێزگای سلێمانی لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێن.
جێی ئاماژەیە ئەم بەرنامەیە لە ساڵی پارەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستی پیکردووە و ٢١ پرۆژە لە سنووری گوندەکانی ئەو پارێزگایە ئەنجام دراون و ئەمساڵێس لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و ساڵی داهاتووش بەرنامەکە لە هەولیر بەردەوام دەبێت.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad