English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمان چاوەروانی ڕاپۆرتی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە
2020-10-11 [11:37 AM]

ZNA-هەولێر


بە مەبەستی ئاگاداربوونی پەرلەمانی کوردستان لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە(٢)ی سالی ٢٠٢٠وابریارە لە ئایندەیەکی نزیک حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتەکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات.

 

لەم بارەیەوە، وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ئێستادا چاوەروانی راپۆرتەکەی حکومەتین بۆ ئەوەی لە ھەنگاوەکانی چۆنیەتی کەوتنە بواری جێبەجێکردنی یاساکە ئاگاداربین، چونکە بریاروایە ھەرسێ مانگ جارێک راپۆرتەکە بنێردرێت بەمەش سوربوونی حکومەت و خودی سەرۆکی حکومەت بەدەردەکەوێت کە بەلێنی داوە دوور لە ھەموو موزایەدە کردنێک لە پرۆسەی چاکسازی بەردەوام بێت و لەبەردەم پەرلەمانیش بەلێنیدا راپۆرتێکی تایبەت بەگشت وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی یاساکە رەوانەی پەرلەمان بکات .


ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی یاساکە کە بۆ یٔەمەش لەماوەی چەند مانگی رابردوودا کۆمەلێک پەیرە و رێنمایی دەرکردوەن بۆیەش گرنگە پەرلەمان چاودێری وردی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بکات.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad