English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له‌ جیهان له‌ 38 ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه‌
2020-10-11 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ جیهاندا، ٣٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزاری تێپه‌ڕاند.

ماڵپه‌ڕی Worldometer بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٥٩٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ٣٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٨٣٩ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمار کراوە.

لەو ژمارەیەش ٢٨ ملیۆن و ١١٧ هەزار و ٦٠یان چاکبوونەتەوە و هەشت ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ١٨٥ تووشبووی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمار کراوە کە حەوت ملیۆن و ٩٤٥ هەزار و ٥٠٥ حاڵەتی تووشبوون و ٢١٩ هەزار و ٢٨٢ حاڵەتی گیان لەدەستدانە.

له‌هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له‌ 55 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و هه‌زار و 968 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ .

له‌ عێراقیش زیاتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوون و نۆ هه‌زار و 790 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad