English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی قەزای شەنگال: ھێزە ناشەرعیەکان ھەوڵدەدەن زیاتر دۆخی شەنگال تێکبدەن
2020-10-11 [03:47 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی قەزای شەنگال رایگەیاند، کە ھەر ھەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی شەنگال بھاویشترێت دۆخی شەنگال ئاسایی ببێتەوە ئەوا ئەو ھێزە ناشەرعیانەی کە لە شەنگالدان ھەولی تێکدانی دەکەن لە بەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان.


مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە چاودێری ئەمریکایە لە سەر ئاسایکردنەوەی دۆخی قەزای شەنگال گرنگی و بایەخێکی زۆری ھەیە و داواکاری خەلکی شەنگالیشە و دەیانەوێت ئاوارەکان بگەرێنەوە و شەنگال  ئاوەدانبکرێتەوە، ھەروەھا دەبێتە ھۆی نەمانی ھێزە ناشەرعیەکانی لە قەزای شەنگال، بۆیە ئەو ھێزە ناشەرعیانە ھەول دەدەن کە زیاتر دۆخی شەنگال زیاتر لاواز بکەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندیە سیاسیەکانیان لە سەر حیسابی خەلکی شەنگال بەدەست بھێنن. 


قایمقامی قەزای شەنگال گووتی: ھێزە ناشەرعیەکانی ناو شەنگال  دوای رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخی شەنگال، دەستیان کردووە بە زیاتر تێکدانی دۆخی شەنگالیان کردووە، چونکە لە بەرژەوەندی ئەواندایە کە یاسا نەبێت لە ناو شەنگال، بۆیەشە دەستیان کردووە بە تێکدانی دۆخی شەنگال و باشیش دەزانن کە بریارێکی راست و درووستە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی شەنگال و بەرژەوەندیەکانیان لەگەل ئەو رێککەوتنە نامێنیێت و دەبیێت لە شەنگال بچنەدرەوە.


ھەروەھا مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شەنگال ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تا ئێستا  ھیچ رێگریەک نەکراوە بۆ جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنەکە، ھەر خۆپیشاندانێک و تێکدانێک ئەنجام بدرێت ھیچ گرنگیەکی بۆ خەلکی شەنگال نیە، چونکە داواکاری خەلکی شەنگالە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شەنگال و ئاوەدانکردنەوە، ھەروەھا ئەو رێککەوتنەش لە ئەنجامیش دراوە لە نێوان ھەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت و ئارامی و ئاوەدایش لە شەنگال دروست دەبێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad