English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. نەوزاد ھیتوتی: ئه‌گه‌ر ئەمریكا بالیوزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا دابخات كاریگەری زۆری دەبێت لە سەر كۆی پرۆسەی سیاسی لە عێراق
2020-10-11 [05:39 AM]

ZNA - هەولێر


ماموستایه‌كی زانكو رایگه‌یاند: دیارە ئەمریكا ھەرەشەی توندی لە بەرپرسانی عێراق كردووە ئەگەر ھێرشە میلیشیاكان رانەگرن ئەوا بالیوزخانه‌كه‌ی دادەخات. 

د. نه‌وزاد هیتوتی ماموستای زانكۆ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەمریكا ھەرەشەی توندی لە بەرپرسانی عێراق كردووە ئەگەر ھێرشە میلیشیاكان رانەگرن ئەوا بالیوزخانه‌كه‌ی دادەخات، بێگومان لە حالەتێكی وەھادا كاریگەری زۆری دەبێت لە سەر كۆی پرۆسەی سیاسی لە عێراق، لەبەر چه‌ند فاكتەرێك، لەوانەیە ئەمریكا ئەو كات گەمارووی ئابووری بخاتە سەر عیراق و دەست بەسەر پارەی نەوتی عێراقدا بگرێت كە لە حسابێكی بانكییە لە ئەمریكا و ئەو رێپیێدانە كە بە عێراق دراوە بۆ ھەناردەكردنی گاز و كارەبا لە عێراق كوتایی پیدیت، هه‌روه‌ها بانكی نێودەلەتی ئەوكات یارمەتی عیراق نادەت و عێراق دەكەوێتە ژێر گەمارویەكی سیاسی و دیپلوماسی نیودەۆلەتی بە تایبەت ئەگەر ئەمریكا بالیوزخانه‌كه‌ی دابخات دەۆلەتانی تر ھەمان ھەنگاو دەھاوێژن. 

ئه‌و ماموستایه‌ ئاشكراشی كرد: دوور نییە ئەو كات ئەمریكا ھەموو یارمەتییەكانی سەربازی لە عێراق ببیرێت ئەمە دەبێتە ھۆی بەھێزكردنی داعش، شەری تایفی پەرە دەسێنێت، مەترسی ئەوەش دەبێت ئەمریكا بە یەكجاری له‌ عێراق بكێشێتەوە، ھەموو ئەمانه‌ دەبێتە ھۆی دارمانی دەۆلەتی عێراق و ئابووریەكەی.

له‌ كوتاییدا گوتی: سەبارەت كوردستان بەرپرسانی ھەرێم دەبێت ئاگاداری ئەو مەترسییانە بن و لە نزیكەوە لە گەل ئەمریكا ھاوكاری ھەبێت، لەوانەیە ئەو سزایانە ھەرێم نەگرێت ئەگەر كورد سیاسەتێكی باش بەرێوەی ببەن و لە واشنتونیش لە نزیكەوە پەیوەندییان لە گەل بەرپرسانی ئەمریكا ھەبێت.





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad