English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکوتی خۆپێشاندەران لە بیلارووس بەردەوامە
2020-10-11 [08:12 AM]

​ZNA- هەولێر


لە درێژەی خۆپێشاندانەکان لە شاری "مینسک"ی پایتەختی بیلارووس، پۆلیسی ئەم وڵاتە لانیکەم ١٥٠ کەسی دژبەری حکومەتی دەست‌بەسەر کرد.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی‌کردەوە، لانیکەم ٢٠ پەیامنێر لە نێو دەستبەسەرکراوان دان.

ناڕازیان لەدەستەڵات، رۆژی یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەم دژی هەبژاردنەوەی دووبارەی ئەلیساندەر لوکاشنکۆی سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتە هاتنە سەرشەقامەکان و پۆلیس بە توندی‌تیژییەوە بەرەنگاریان بووەتەوە.

بە گوتەی چالاکانی دژبەری حکومەت، هێزە  ئەمنییەکان گازی فرمیسک‌هێن و نارنجۆکی سڕکەریان هاویشتووە و پۆلیس خوپێشاندەرانی دایە بەرلێدان.

 

 





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad