ZNA - هەولێر
ئەنجلینا جولی، خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی لە فیلمێکی نوێی
رۆمانسیدا بەشدار دەبێت.
لەم بەرهەمەد جولی لەگەڵ ئەکتەری ئەڵمانی - نەمسایی کریستۆف واڵتز رۆڵی
سەرەکی دەگێڕن و چیرۆکێکی خۆشەویستی دەخەنەڕوو.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "Every Note Played"یە و لە رۆمانێکی خانمە
رۆماننووسی ئەمریکی لیزا جێنۆڤا وەرگیراوە کە بە هەمان ناوە.
لەم بەرهەمە رۆمانسییەدا ئەنجلینا جولی رۆڵی کارەکتەری کارینا دەگێڕێت کە
هاوژینی پیاونۆژەنێکە بەناوی ریچار –واڵتز رۆڵی دەگێڕێت-، ئەو پیانۆژەنە لە
ژیانی هونەری و رۆژانەیدا نەهامەتی زۆر دەبینێت و بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە
دەستی کە دواتر تەواوی جەستەی دەگرێتەوە، تەنها دەتوانێت پیانۆ بژەنێت.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |