ZNA - هەولێر جۆن دیێڤد واشنتن، ئەکتەری ئەمریکی و یاریزانی پێشووی تۆپی سەبەتە، بەشداری
لە فیلمێکی نوێی سینەمایی دەکات کە بڕیارە لە کانوونی یەکەمی 2021 کاری
وێنەگرتنی دەستپێبکات.
بڕیاربوو ئەم بەرهەمە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ کاری وێنەگرتنی بۆ بکرێت،
بەڵام بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وێنەگرتنی دواخرا.
زانیاری ورد لەسەر فیلمەکە ئاشکرا نەکراون، بەڵام ناوی بەشێک لە ستافەکەی
ئاشکرا کراوە، تێیدا جێنیفەر لۆرەنس رۆڵی سەرەکی دەگیڕێت و دێیڤد ئۆ راسل
کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |