ZNA – هەولێر
ئەکتەری ئۆسترالی تراڤیس فیمێل بەشداری لە زنجیرەیەکی نوێیە تەلەڤزیۆنیدا دەکات.
ئەو ئەکتەرە لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی House of the Dragon رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا وێنەگرتنی دەستپێبکات.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە زنجیرەیە تەلەڤزیۆنیی Game of Thrones وەرگیراوە و روداوەکانی 300 ساڵ بەر لەو زنجیرەیە روودەدەن.
تراڤیس فیمێل تەمەن 41 ساڵ لەرێگەی کارەکتەری راگنار لۆسبرۆک لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Vikingsـدا ناوبانگییەکی جیهانی پەیداکرد.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |