English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی لەسەر بێكاری و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان كۆبۆوە
2020-10-12 [09:21 AM]

​ZNA – هەولێر


مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە حکومەت هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەدات بۆ قەیرانەکانی ئێستا،هەروەها گفتوگۆش لەسەر دۆسیەکانى چارەسەركردنى بێكارى و دابینكردنى هەلى كار بۆ گەنجان كراوە.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆك وەزیران رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند:" كازمى سەرۆكایەتى كۆبونەوەیەكى كردوە كە ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسى حكومى بەشداربوون، گفتوگۆ لەسەر دۆسیەکانى چارەسەركردنى بێكارى و دابینكردنى هەلى كار بۆ گەنجان كراوە، هەروەها باس لە بارودۆخى گشتیش كراوە.  

لەراگەیێندرواەكەدا هاتووە، سەرۆك وەزیران جەختى لەوە كردوەتەوە كە پێویستە قەیرانەكانى ئێستا چارەسەر بكرێن و ڕووبەڕووى سەرجەم ئاڵنگاریە دارایى و ئابوریەكان و پەتاى كۆرۆنا ببنەوە، بەشێوەیەک تێیانپەڕێنن و بیگۆڕن بۆ خاڵى دەستپێكردنى چاكسازى و گەشەپێدان.  

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، مستەفا كازمى باسى لەوە كردوە كە پێویستە چارەسەرەكان واقعى و كردارى بن و بتوانرێت جێبەجێ بكرێن، چونكە پلانداڕێژى خراپ لە پێشودا كۆبوەتەوە و بارى سەرشانى دەوڵەتى بە كێشەى گەورەوە قورسكردوە بە جۆرێك پێویستى بەچارەسەر و كارى بەردەوام هەیە بۆ گۆڕینى ئەو بارودۆخە هەڵەیەى هەیەو دەوڵەتى لەسەر دەڕوات.  

هه‌روه‌ها چەند پێشنیارێكى تایبەت بە قەرز و دابینكردنى هەلى كار لە كەرتى تایبەت كراوە و باس لە چەند پڕۆژەیەكیش كراوە بۆ پشتگیرى گەنجان، ئەوەش سەرەڕاى چاكسازیەكان

 





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad