English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل دژایەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 ی ئەمەریکی بە قەتەر دەکات
2020-10-12 [12:10 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی سەبارەت به‌وه‌ی قه‌ته‌ر داوایەکی فەرمی بۆ کڕینی فڕۆکەی F-35 پێشکەشی ئەمەریکا کردووە، پرسیار له‌ وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل ئیلی کۆهین كرا له‌ وڵامدا وتی وڵاتەکەی دژایەتی هەر گرێبەستێکی فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 ی ئەمەریکی بە قه‌ته‌ر دەکات، ئاماژەشی بەوەدا دەبێت ئیسرائیل لەڕووی سەربازییەوە بە باڵادەستی بمێنێتەوە.

لە وەڵامێکیدا لەسەر ئەوەی ئایا ئیسرائیل دژایەتی ئەم جۆرە گرێبەستە دەکات، کۆهین بە ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلی وت " وەڵامەکە بەڵێیە. ئاسایش و باڵادەستی سەربازیمان لە ناوچەکەدا گرنگترین شتن بۆ ئێمە. ناوچەکەمان هێشتا نەبووە بە سویسرا."

بەپێی بنەمای " هێشتنەوەی باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا " ئەمەریکا تاوتوێی هەر گرێبەستێکی فرۆشتنی چەکی پێشکەوتوو بە وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیلدا دەکات.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad