English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرکۆماری عێراق دۆخی وڵات تاوتوێ دەکەن
2020-10-12 [02:22 AM]

ZNA – ھەولێر 



نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢/١٠/٢٠٢٠ لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ھەرسێ سەرۆکایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە.

کۆبوونەوە تایبەت بوو بە بارودۆخی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی. دەربارەی دۆخی عێراق، کۆبوونەوە بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەو بارە قورسە دارایی و ئەمنی و تەندروستییەی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھاتووەتە ئاراوە و پشتیوانیی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھەنگاوەکانی حکوومەت و دامەزراوە دەستوورییە فیدراڵییەکان دووپات کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، بەتایبەتی ڕەخساندنی کەشێکی سەقامگیر و لەبار بۆ کار و ئەرکی نوێنەرایەتیی وڵاتانی دۆست و نێردە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق. 

کۆبوونەوە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی تاوتوێ کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ زەمینەسازی بۆ ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتووانە لە عێراق دەربڕی. ناوچە کێشە لەسەرەکان و جێبەجێکردنی ماددەی (١٤٠)ی دەستووری عێراق، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوە بوون و ئامادەبووان ھاوھەڵوێست بوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی ئەو ناوچانە و پاراستنی مافەکانی تەواوی پێکھاتەکان و گەرەنتیکردنی کەشێکی لەباری پێکەوەژیان لەو ناوچانە. 

کۆبوونەوە پشتگیریی خۆی بۆ دوایین ڕێککەوتنی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان دووپات کردەوە، ھەروەھا ھەموو ھەوڵێکی گۆڕینی دیموگرافی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕەتکردەوە و داوای کرد حکوومەتی فیدراڵی عێراق میکانیزمی ئارامی و ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەستەبەر بکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ھەنگاوەکانی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا و کۆبوونەوە پشتیوانیی خۆی بۆ ھەوڵ و ھەنگاوەکانی ھەردوولا بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشە و بابەتە ھەڵواسراوەکان دەربڕی بە ئاراستەیەک کە تیایدا ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی پارێزراو بن.

دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکە بوو، تیایدا باسی ئەو کێشە و گرفتانە کرا کە وەک ھەموو جیھان لە دەرەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانییەوە ھاتوونەتە ئاراوە، بەتایبەتی کێشە و قەیرانی دارایی. کۆبوونەوە جەختی لەوە کردەوە کە بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە سەختە و پاراستنی بەرژوەندییەکانی خەڵکی کوردستان، پێویستە سەرجەم لایەن و پێکھاتەکانی کوردستان توانایان یەک بخەن و یەکرێز و یەکھەڵوێست ڕووبەڕووی ئەم دۆخە ھەستیارە و ئەگەرەکانی داھاتوو ببنەوە. کۆبوونەوە شەھیدکردنی ئەفسەری ئاسایش غازی ساڵخ ئالیخانی لە سنووری پارێزگای دھۆک شەرمەزار کرد.
 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad